
سێ وڵاتی ئورووپایی ئاڵمان، بریتانیا و فه‌رانسه به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک ڕایانگه‌یاند: "ڕێژیمی ئێران پاساوێکی بڕواپێکراوی بۆ نیشاندانی به‌رنامه‌ی ناو‌کی خۆی بێجگه له کاروباری نیزامی نییه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆر زیاتر له ڕاده‌ی پێویست و ئه‌وه‌ی له بڕیارنامه‌ی به‌رجامدا به‌ڵێنی دابوو، په‌ره پێ داوه.
له به‌یاننامه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵات‌دا ئاماژه به‌وه کراوه پاشه‌که‌وتی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئۆرانیۆمی پیتێندراو له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه بێجگه له به‌کارهینانی بۆ کاروباری نیزامی ناتوانێ هیچ پاساوێکی دیکه‌ی هه‌بێت.
له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه: "ڕێژیمی ئێران ته‌نیا ده‌وڵه‌تێکه که چه‌کی ناو‌کی نییه به‌ڵام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ٦٠ له‌سه‌دی به‌رهه‌م هێناوه".
هه‌روه‌ها ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌و ئاسته له به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نیی ناو‌کی ئه‌و تواناییه به ڕێژیم ئه‌دات که به زوویی کڵاوه‌ی ناو‌کی دروست بکات".
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕافائێل گڕووسی، سکرتێری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناو‌کی، له‌و باره‌وه وتوویه‌تی: "هه‌ر هه‌وڵێک بۆ کاراکردنه‌وه‌ی به‌رجام له ئێستادا بێ سووده چونکه پیتاندنی ئۆرانیۆمی ڕێژیم له ئێستادا له ئاستی وڵاتانی خاوه‌ن چه‌کی ناوکییه".
ئه‌و قسانه‌ی گرووسی له کاتێکدایه که نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی زانیاریی میللیی ئه‌مریکا پێشتر به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌ی ڕێژیمی ئیران مه‌وادی خاوی پێویستی بۆ به‌رهه‌مهێنانی کڵاوه‌ی ناو‌کی هه‌یه، هۆشداریی دابوو.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری فه‌رانسه له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان په‌ره‌سه‌ندنی مووشه‌کی بالیستیکی ڕێژیم به به‌شێک له به‌رنامه‌ی ناوکیی ئه‌و ڕێژیمه له قه‌ڵه‌م دا و بۆ جارێکی دیکه داوای له ڕێژیمی ئێران کرد که ده‌روه‌ستبوونی خۆی به به‌ڵێنییه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نیشان بدات و له ئاژاوه‌نانه‌وه و خولقاندنی قه‌یرانی زیاتر خۆی ببوێرێت.