
وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا دوو کەس و دوو دامەزراوی بە هۆی بەشداریکردنیان لە پەرەپێدان و دابینکردنی کەرەستەی هەستیاری سیستمی ناوبەری بۆ کۆماری ئیسلامی خستە لیستی گەمارۆکانەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جێگری فەرماندەی هەوا و فەزای سپای پاسداران و دوو دامەزراوە لە ئێرانی بەهۆی پاڵپشتیکردن لە پەرەپێدانی مووشەکی بالیستیک و دڕۆن خستە نێو لیستی گەمارۆکانەوە.
نووسینگەی کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی سەر بە وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز، ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی جیهادی خودکەفایی هێزی هەوا و فەزا و شیرکەتەکانی دیکەی ئێران پشت بە پێکهاتە ستراتیجیەکان دەبەستن کە بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوبوونەوەی دڕۆن و مووشەک پێوستن.
ئەم نووسینگەیە شیرکەتی موهەندیسیی پیشەسازی و دانشی ڕەهپویان (سەدرا) و شیرکەتی"ئیلۆمۆ ئێس ئەی"ی نوێنەری شیرکەتی سەدرا کە بنکەکەی لە سویسە، سزا داوە.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا هاتووە کە شیرکەتی سەدرا کاری ڕاوێژکاری، دیزاین، دروستکردن و دابینکردنی سیستمی ناوبەری، ئۆتۆماتیکی و ئامێرسازی، لەوانە ئەو سیستمەی کە لە مووشەکی کرووز و بالستیک بەکار دێن، دڕۆن و ژێردەریایی بێسەرنەشین ئەنجام دەدات.
هەروەها وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا سزای بەسەر محەممەد عابیدینی نەجەفئابادی بەڕێوەبەری جێبەجێکار و یەکێک لە خاوەن پشکەکانی ئەم شیرکەتە و کاوە مەرات بەرپرسی باڵای تێکنۆلۆژی و بەرپرسی دەستەی بەڕێوەبەر و یەکێک لە خاوەن پشکەکانی شیرکەتی موهەندیسیی سەنعتی سەپاندووە.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کەسێک و دوو دامەزراوەی بەشداربوو لە پەرەپێدانی دڕۆن و مووشەکەکانی تەحریم کرد.
حوسێن مەجید موسەوی ئیفتخاری، جێگری فەرماندەی هێزی هەوا فەزای سپای پاسداران، شیرکەتی ''چکاد سەنعەت فەرازی ئاسیا" و شیرکەتی ''سەعد ساز فەرازی شەریف'' لە لیستی نوێی گەمارۆکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادان.