
له دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ڕوو له ڕێبه‌رانی ئه‌و گرووپه‌ی سه‌ر به ڕێژیمی ئێران هۆشداریی دا و وتی: "ده‌ستی درێژی ئیسرائیل" به‌وانیش ده‌گات.
یسرائیل کاتز له لێدوانێک ڕوو به حوسییه‌کان وتی: "که‌سێک که ده‌ستی له سه‌ر ئیسرائیل به‌رز بکاته‌وه، ده‌ستی ده‌بڕین، هه‌رکه‌س هێرشمان بکاته سه‌ر، ده‌بێت چاوه‌ڕێی زیانێکی گه‌وره بکات".
له هه‌مان کاتدا دانیه‌ل هاگاری، وته‌بێژی باڵای ئه‌رته‌شی ئیسرائیل وتوویەتی: "له‌و هێرشه‌دا له‌نگه‌رگا و ژێرخانی و‌زه‌ی سه‌نعای پێته‌ختی یه‌مه‌نمان کردووەتە ئامانج که له ژێر کۆنتڕۆڵی حوسییه‌کاندا بووه و ئه‌و گرووپه بۆ کاروباره نیزامییه‌کانی که‌ڵکی لێ وه‌رگرتووه".
ئه‌رته‌شی ئیسرائیل هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌ی حوسییکانی له سه‌نعا بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه که پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو، که مووشه‌کێکی حوسیه‌کانیان له ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، له "شۆرای پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه"دا له نیۆیۆرک، ئانتۆنی بلینکێن وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌نیسبه‌ت حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن وتی: توانایی نیزامیی حوسییه‌کان له ئاستیکدایه که به ئاشکرا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن" و له‌و باره‌وه ناوبراو نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.
له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا کارناسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ڕاپۆرتێکی نهێنیدا باسیان له یارمه‌تیی سپای پاسداران و هێزی قودسی ئه‌و هێزه به حوسییه‌کان کردووه و هۆکاری هێرش و ئاژاوه‌ی ئه‌و گرووپه‌ی بۆ ڕێژیمی ئاخوندی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.