
لە درێژەی ڕەوتی بەرزبوونەوەی نرخی دراوی بیانی لە ئێران، نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی دراو، گەیشتە ڕیکۆردی ٧٧ هەزار و ٦٥٠ تمەن.
نرخی یۆرۆ بۆ یەکەمجارچووەتە ناو کاناڵی ٨٠ هەزار تمەنەوە و تا بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەز، لە دەوروبەری ٨٠ هەزار و ٦٠٠ تۆمان مامەڵەی پێوەدەکرا. نرخی پۆندیش ٩٨ هەزاری تمەنی تێپەڕاند و گەیشتە نزیک ١٠٠ هەزار تمەن.
کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی و ئابووری وەک سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی لە ئەمریکا، پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مەترسییەکانی ململانێی نیزامیی ئێران، بەهێزکردنی ئەگەری کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی ماشە لە دژی کۆماری ئیسلامی و لابردنی دراوی ناوەکی و پەسەندکراو"، وەک هۆکاری سەرەکی تۆمارە مێژووییەکانی دۆلار باس کراوە.