
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاربەردەستانی ڕێژیمی ئێران لەبەرەبەری شەوی یەڵدا، لە شارەکانی کوردستان گوشارییان خستووە سەر خەڵک کە نابێ لەو شەودا زەماوند و ئاهەنگ لە تالارەکان بگێڕن.
چەندین سەرچاوە ڕاینگەیاندووە کە کاربەدستانی ڕێژیم بەو کەسانەی کە بۆ شەوی یەڵدا تالارییان گرتووە کە ڕێوڕەسمی زەماوەند بگێڕن، وتووە و هەڕشەیان لێ کردوون کە نابێ لە شەوی یەڵدا ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە بەرن.
شەوی یەڵدا، لە کوردستان، بە بۆنەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، دوکتور قاسملووی نەمرەوە بۆنەیەکی گرینگە و هەموو ساڵێک لەم شەوەدا خەڵکی کوردستان بە شێوازی جۆراجۆر یادی ئەم ڕێبەرە مەزنە دەکەنەوە.
یادکردنەوەی لە دایکبوونی دوکتور قاسملوو لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە، ترس و هەستیارییەکی گەرورە دەخاتە نێو دڵی کۆماری ئیسلامییەوە و بۆیە لە هەموو لایکەوە هەوڵ دەدەن بەربەست و ڕێگریی لە خەڵک بکەن.