کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی ناسراو و خۆشناو لە مەهاباد

12:01 - 1 بەفرانبار 2724

لە ڕۆژانی ڕابردوودا مام حەسەن ئازەرپوور لە پێشمەرگەکانی کۆماری کوردستان لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

مام حەسەن کەسایەتییەکی ناسراو و لە هەمان کاتدا خۆشناوی مەهاباد و دەوربەری بووە و بنەماڵەکەشیان چەندین بەندکراوی سیاسی و پیشمەرگەی تێدا بووە.

ئەو کاتەی کە سەرکردایەتیی حیزب لە باخچە و وەتەمیش کۆ دەبوونەوە مام حەسەن یەکێک لەو کەسانە بوو کە بەردەوام لە خزمەت حیزبدا بووە.

تەرمی ناوبڕاو لەنێو ئاپۆڕای خەڵكدا بە خاک سپێردراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.