ڕۆژی هەینی ٣٠ی سەرماوەز، دایە مەنیج یووسفی دایکی شەهید سەلیم ڕۆستم زادە، بەهۆی نەخوشیی درێژخان لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
سەلیم ڕۆستم زادە بەهاری ساڵی ٦٢ لە گرتنی پایەگایی سویرو شەهید بووە و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی حیزب و گەل بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.