دەسپێکی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسی بریتانیا سەبارەت بە پێوەندیی گرووپە بەحرەینییەکانی سەر بە تاران لەگەڵ دامەزراوەی "دارولحێکمە".
ڕۆژنامەی تایمز لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە دەسپێکی بەدواداچوونەکانی بەشی لێکۆڵینەوەکانی دابینکردنی دارایی تێرۆریزمی پۆلیسی بریتانیا لە پێوەندیی لەگەڵ دامەزراوەکانی "دارولحێکمە و ئەبرار" و دامەزراوەکانی پێوەندیداری کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم سەرچاوە سەعید شەهابی، لە بەڕێوەبەرانی ئەم دوو دامەزراوە لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا، دەنگێکی تۆمارکراوی بۆ دانیشتنی ڕەوتی "ئەلوەفائولئیسلامی"، باڵی سیاسیی گرووپی ئەلەشتەر کە لە ئێران بەڕێوە چووە ناردووە.
سەعید شەهابی پشتیوانیی خۆی لەمەڕ هێرشی تێرۆریستیی ١٥ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردووی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگەیاندبوو و ئەم هێرشەی بە سەرهەڵدانی خەڵکی فەلەستین لە قەڵەم دابوو.
گرووپی ئەلئەشتەر گرووپێکی شیعەیە لە وڵاتی بەحرەین کە لەلایەن ئەمریکا و بریتانیاوە خراوەتە نێو لیستەی گرووپە تێرۆریستییەکانەوە.
ئەمریکا ساڵی ٢٠١٨ی زایینی گرووپی ئەلئەشتەری لە لیستەی گرووپە تێرۆریستییەکان هاویشتووە و دواتریش پێوەندییەکانی ئەم گرووپە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پشتڕاست کردووەتەوە.