
دادگایه‌ک له ئه‌مریکا ئه‌ندامێکی سپای پاسداران بە ناوی محه‌ممه‌دڕه‌زا نووری، به‌هۆی هه‌وڵی تێرۆریستی و تێرۆری ئه‌مریکاییه‌ک له عێراق له ساڵی ٢٠٢٢ سزا ده‌دا.
ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز دادستانه‌کانی فیدڕاڵی شاری نیۆیۆرک ڕایانگه‌یاند، هه‌وڵه تێرۆریستییه‌کانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سپای پاسداران ده‌توانێت سزای به‌ندکرانی هه‌تاهه‌تایی یان له‌سێداره‌دانی به‌دواوه بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سپای پاسداران له مانگی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ چوار که‌س له ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی ڕێژیم له عێراق، به تۆمه‌تی تێرۆری مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌ی ئه‌مریکایی به ناوی ستێڤێن ئێدوارد تروڤێڵ ده‌سبه‌سه‌ر کران.
ستێڤێن ئێدوارد تروڤێڵ ٤٥ ساڵه و خه‌ڵکی ئه‌یاله‌تی تێنسی له باشووری ئه‌مریکا بوو که له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌کانی له عێراق ده‌ژیان که دوو ساڵ پێشتر له نێو ماشینی خۆی له ناوچه‌ی "کراده‌ی" به‌غدا به گولـڵه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سپای پاسداران تێرۆر کرا.