کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ڕۆماننووسێکی ناوداری کورد

22:40 - 1 بەفرانبار 2724

ئێوارەی ئەمڕۆ، شەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١۴٠٣ی هەتاوی، ڕۆماننووسی ناوداری کورد مامۆستا فەتاح ئەمیری لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد. 

بڕیارە تەرمی خوالێخۆشبوو سبەی لە گۆڕستانی بۆکان بە ئامادەبوونی جەماوەر لە تەنیشت گۆڕی مامۆستا حەقیقی بە خاک بسپێردرێ. 

کاک فەتاح ئەمیری ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی لە گوندی مەنیچەر لە مەحاڵی ئاختاچی لە دایک بووە.

ناوبراو ڕۆمانەکانی "هاوارەبەرە"، "میرزا" و "زیندە‌خەو"، "گێژەڵووکە" و "خەم و خەیاڵ"ی نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە. 

لە گۆڤاری "سروە"دا کاری کردووه و "سروەی ئازیز" وەک بۆڵتۆن له‌سەر ئه‌رکی ئه‌و بڵاو بووەته‌وە. 

نەمر مامۆستا فەتاح ئەمیری خانەنشینی ئیدارەی کارەبای بۆکان بووە.