نزیک به ١٥٠ ژنی به‌ندکراو له به‌ندیخانه‌ی لاکانی سه‌ر به شاری ڕه‌شت، له‌گه‌ڵ کێشه‌ی جیددیی نه‌بوونی پێداویستییه‌کانی ژیان به‌ره‌وڕوون و ئه‌و کێشه‌یه به‌رگه‌گرتنی سزای به‌ندکراوانی چه‌ند قات قورس‌تر کردووه.
کێشه‌گه‌لێک وه‌کوو نه‌بوونی چێشتخانه، نه‌بوونی کوالێتیی چێشت و خواردنه‌کان، سنوورداربوونی دابینکردنی پێداویستیی خۆراکی و ته‌ندروستی، بڕستی له‌و به‌ندکراوانه بڕیوە.
فرووغ سه‌میعنیا، چالاکی مافی ژنان، له بیره‌وه‌ریی و ئه‌زموونی خۆی له بارودۆخی دژواری ئه‌و به‌ندیخانانه باسی له‌وه کردووه، که به‌ندیخانه‌کان هیچکام له پێداویستییه‌کانی ژیانی تێدا نییه وبه‌ندکراوان بۆ دابینکردنی بچووکترین پێداویستی له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه.
ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه ئاماژه‌ی به نزمبوونی کوالێتی خواردن و چێشته‌کانی به‌ندیخانه کردووه و له‌وباره‌وه وتوویه‌تی: به‌ندکراوان ناچارن هه‌ر ئه‌و چێشت و خواردنه بخۆن که بۆیان دێنن و بۆ خۆیان ناتوانن خواردن ئاماده بکه‌ن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا شیرین عیبادی، براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل، له نووسراوه‌یه‌کدا باسی له‌وه کردووه، که به‌ندیخانه‌کانی ئێران ته‌نیا شوێنێکن بۆ ئه‌شکه‌نجه‌کردن و هیچی تر.