
ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠٣، هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش و به توانای کورد ئیسماعیل محه‌ممه‌دی، له ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵیدا و به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له شاری سنه کۆچی دوایی کرد.
هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل محه‌ممه‌دی له ئاوایی "سه‌رواڵه"ی ناوچه‌ی له‌یلاخ له دایک بووه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٥ ساڵ به ده‌نگه خۆش و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی خزمه‌تی شایانی به هونەری فولکلۆر و ڕه‌سه‌نی کوردستان کردووه.
ته‌رمی ناوبراو ئەمڕۆ یەکشەممە لە نایسەری سنە و بە بەشداریی خەڵكی هونەردۆستی سنە و دەوروبەری بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.