بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە مانگی ڕابردووی زایینیدا لانیکەم ١١٥ هاووڵاتی لە سەرتاسەری ئێراندا دەسبەسەر کراون کە ٤٥ کەسیان کورد بوونە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە مانگی نۆڤامبردا جیا لە ٤٥ هاووڵاتیی کورد، ٢٦ هاووڵاتیی بەلووچ، ١٦ چالاکی ژن، ١٠ هاووڵاتی ئازەری زمان، ٤ چالاکی ئایینی بەهایی، ٣ منداڵ و ٢ نوێ ئایینی مەسیحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر یان ڕفێندراون.
بەم پێیە ڕێژەی ٦٢ لەسەدی دەسبەسەرکراوان هاووڵاتییانی کورد لە پارێزگاکانی سنە، ورمێ، کرماشان و خوراسانی ڕەزەوی بوونە و ٣٩ لەسەدی دەسبەسەرکراوانیش لە هاووڵاتییانی بەلووچ پێک هاتوونە.
هەروەها لەم مانگەدا ١٤ لەسەدی دەسبەسەرکراوان لە ژنانی چالاک پێک هاتوون کە ١٦ کەس بوونە.
ژینا مودەڕس گورجی ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی ژنان و هاووڵاتیی شاری سنە
یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ژنان لەم مانگەدا بوو.
مودەڕسی یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی سەرەتاکانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" بوو.