له دوای ڕووخانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌کوو یه‌کێک له ده‌ستوپێوه‌ندییه گرینگه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌که، ڕێژیمی ئێران تووشی شکستێکی گه‌وره بوو و ترسی به‌رپرسانی ڕێژیم و ڕێبه‌ری ئه‌و ڕێژیمه له‌و باره‌وه له ئاستێکدایه که له قسه و کرداره‌کانی خۆیان پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه و حاشا له ئاژاوه‌گێڕییه‌کانیان له ناوچه‌که ده‌که‌ن.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، عه‌لی خامنه‌یی له دیدار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له مه‌داحه‌کانی خۆیدا به ئاماژه‌دان به ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که وتی: "ئێمه له ناوچه‌که‌دا هیچ هێزێکی نیابه‌تیمان نییه و هه‌موو که‌س باس له‌وه ده‌که‌ن هێزی نیابه‌تیی ئێمه تووشی شکست بووه و ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه".
ڕێبه‌ری ڕێژیمی ئێران له‌و بواره‌وه وتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر ڕۆژێک پێویست به هه‌وڵ و کارێک بکات، ئه‌وا پێویستمان به هێزی نیابه‌تی نییه".
ناوبراو به‌نیسبه‌ت ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که و ڕووخانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له‌و دیداره‌دا باسی له‌وه کردووه؛ گرووپێکی ئاژاوه‌گێڕ به هاوکاری، نه‌خشه و به‌رنامه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه توانیویانه له خاڵه لاوازه نێوخۆییه‌کانی سووریه که‌ڵک وه‌ربگرن و له‌و وڵاته‌دا بێ سه‌روبه‌ره‌یی پێک بێنن.
ئه‌و قسانه‌ی خامنه‌یی له‌وپه‌ڕی ناهومێدی و بێ هیواییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و له‌و بواره‌وه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی شکسته‌کانی خۆی له ناوچه‌که‌دا وتی: "هێزێکی به‌هێز و شه‌رافه‌تمه‌ند له سووریه سه‌ر ده‌ردێنێ. لاوه‌کانی سووریە شتێکیان بۆ له‌ده‌ستدان نییه و هه‌موو جێگایه‌کی ئه‌و وڵاته نائه‌منه" هه‌روه‌ها له درێژه‌دا توویه‌تی: "به هێزی ئیراده له به‌رامبه‌ر گه‌ڵاڵه‌داڕێژه‌ران و بکه‌ره‌کانی ئه‌و نائه‌منییه ڕاوه‌ستنه‌وه و به‌سه‌ریاندا زاڵ ببن".