کاک عەلی ڕەسووڵزاده ناسراو بە ''عەلی خەلۆکە'' کەسایەتیی نیشتمانپەروەری خەڵکی شارۆچکەی نەڵۆس سەر بە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ماڵی ناوبراو لە دەیەکانی ٦٠ی هەتاوی جێگای مانەوە و حەسانەوەی پێشمەرگەکان بووە و یارمەتییەکی زۆری پێشمەرگەیان داوە.
بنەماڵەی ناوبراوایش لە نێو خەڵکدا بەهۆی ئەو ڕابردوویە و هەڵسوکەوتی شیاویان بەنیسبەت حیزب و پێشمەرگە هەمیشه جێگای متمانە بوونە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت..