کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕی شەوی یەڵدا و بەخشینی هەشتەمین خەڵاتی بەڕووی زێڕین

12:25 - 3 بەفرانبار 2724

ڕۆژی هەینی ۳۰ی سەرماوەزی ١٤٠٣، کۆڕێک بەبۆنەی شەوی یەڵدا و بەخشینی هەشتەمین خەڵاتی بەڕووی زێڕین لە لایەن ناوەندی ڤەژینەوە لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.

کۆڕەکە بە بەشداریی نووسەران، هونەرمەندان و خەڵکی شاری مەریوان لە هۆڵی سینەما کوردستان بەڕێوە چوو. کۆڕەکە بریتی بوو لە چەندین بەرنامەی جیاواز وەکوو: وتاری زانستنی، شێعر، فیلمی کوردی، مۆسیقا.

لەم کۆڕەدا، هەشتەمین خەڵاتی بەڕووی زێڕین لە لایەن د. مەحموود موبارەکشاهییەوە وەک نوێنەری ناوەندی ڤەژین پێشکەشی نووسەر مامۆستا محەممەد ڕەمەزانی کرا.

 د. ئەفراسیاو جەماڵی لەسەر شەوی یەڵدا و پەیامی ناوەندی ڤەژین بۆ ئەم شەوە وتارێکی پیشکەشی ئامادەبووان کرد.

لە بڕگەکانی دواتردا، شێعرێکی لەکی لەلایەن خاتوو سەمیرا زەمانی‌ لە لوڕستان، و شێعرێکی هەورامی لەلایەن کاک جەماڵ قادرپوورەوە لە پاوە پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

د. زەکەریا بێزدوودە لەسەر بەرهەمەکانی مامۆستا محەممەد ڕەمەزانی بابەتێکی زانستیی پێشکەش کرد و

گرووپی کوردستان لە شاری سنە و بە گۆرانیبێژیی بەڕێزان بێهنام تاهێری لە سەقز و مامۆستا حسێن خاڵدار لە موکریان چەند بڕگەیەیکی مۆسیقایان پێشکەش کرد.

لە بڕگەیەکی ئەم کۆڕەدا، بەڵگە فیلمی کوردیی دارتاش بە دەرهێنەریی خەلیل سەحراگەرد

و بەڵگە فیلمی ناوەندی ڤەژین لەسەر ناساندنی مامۆستا محەممەد ڕەمەزانی بڵاو کرایەوە.