له ئاوایی که‌سنه‌زانی سه‌رشیوی سه‌قز، به بیانووی کانزای زێڕه‌وه، ڕێژیم هه‌وڵ ده‌دات مڵک و زه‌ویی خه‌ڵک داگیر بکات و وەڵامی داخوازیی خه‌ڵکی ئه‌و ئاواییه له‌مه‌ڕ ئیزننهدان به داگیرکاری و قه‌ره‌بووی زیانه‌کانیان هه‌تا ئێستا نه‌دراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێک که به ناوه‌ندی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکرات گه‌یشتووه، به‌رپرسانی ڕێژیم له ئاوایی که‌سنه‌زانی سه‌رشیوی سه‌قز، به بیانووی بوونی کانزای زێڕ، ده‌ستیان به سه‌ر زه‌وییه‌کانی خه‌ڵکدا گرتووه و خه‌ڵکی ئه‌و ئاواییه‌ش بۆ چهندەمین جار نه‌یانهێشتووه که ماشین و ئامێره‌کانی ڕێژیم بێنه سه‌ر زه‌وییه‌کانیان و ژینگه‌ی ناوچه‌که بشێوێنن.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ جارێکی تر به‌رپرسانی ڕێژیم هه‌وڵیان داوه دووباره بێنه‌وه و ده‌ست بکه‌ن به ده‌رهێنانی کانزاکه و ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تیی توندی خه‌ڵکی ئاوایی که‌سنه‌زانی لێ که‌وتووه‌ته‌وه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار باس له‌وه ده‌کات که چه‌ند که‌سێک له خه‌ڵکی ئاوایی که‌سنه‌زان، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه و وەڵامدانه‌وه به داواکارییه‌کانیان سه‌ردانی ناوه‌نده ئیدارییه‌کانی شاری سه‌قز وه‌کوو فه‌رماندارییان کردووه و داوایان کردووه که ئه‌گه‌ر ڕێژیم له کاولکاری و وێرانکردنی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌روا بەردەوام بێت لانیکه‌م یان قه‌ره‌بووی زه‌ویه داگیرکراوه‌کانیان بکرێتەوە، یان له به‌ده‌ستهێنان و قازانجی ئه‌و کانزایه، پشکێکیان هه‌بێت.
جێگای باسه هه‌تاکوو ئێستا به‌رپرسانی ڕێژیم هیچ وەڵامێکیان به داواکاریی خه‌ڵکی که‌سنه‌زان نه‌داوه‌ته‌وه.