سه‌رۆکی هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم به‌هۆی بوونی قه‌یرانی وزه‌وه فه‌رمانی به هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کان کردووه هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانێک به زووترین کات به‌رپه‌رچ بده‌نه‌وه و سه‌رکوتی بکه‌ن.
غوڵام‌حوسێن موحسینی ئێژه‌یی، سه‌رۆکی هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار له ڕه‌وتی دانیستنی شۆرای باڵای به‌ناو هێزی دادوه‌ریی ڕێژیم وتوویه‌تی: "دوژمن له قۆناغی ئێستادا به شێوه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس، تۆقاندن و درۆوه ئه‌یانه‌وێت نائه‌منی له کۆمه‌ڵگادا بڵاو بکه‌نه‌وه".
ئیژه‌یی که یه‌کێک له‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی ڕێژیمه که به پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا به‌ناوبانگه، له به‌شێک له وتووێژه‌کانی خۆیدا به‌هۆی خولقانی قه‌یرانی که‌میی سووته‌مه‌نی و وزه و چاره‌سه‌رنه‌کردنی ئه‌و قه‌یرانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پزشکییانه‌وه داوای له ده‌وڵه‌تی ناوبراو کردووه که به هه‌ر شێوازێک بۆیان بلوێت ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن و له ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین و خۆپیشاندانی خه‌ڵکدا ده‌بێت به زووترین کات سه‌رکوت بکرێت.
قسه‌کانی ئیژه‌یی و ترسی ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له کاتێکدایه که عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری ڕێژیم له دانیشتێکی له‌گه‌ڵ مه‌داحه‌کانی خۆیدا وتبووی: "به‌رپرسێکی ئه‌مریکایی وتوویه‌تی هه‌ر که‌سێک له ئێران ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێت، ئێمه یارمه‌تی ده‌ده‌ین، ئه‌و گێلانه بۆنی که‌بابیان کردووه".
سه‌رۆکی هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیم ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک له هه‌مبه‌ر نه‌بوونی گاز، کاره‌با، وزه و سووته‌مه‌نیی به پیلانی دوژمن و دروستکردنی نائه‌منی له نێو وڵات‌دا له‌قه‌ڵه‌م داوه و له‌و باره‌وه وتی: "هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منییه‌تیی خه‌ڵک پووچه‌ڵ ده‌که‌ینه‌وه".