کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی دڵسۆز و خۆشناو لە بۆکان

12:21 - 5 بەفرانبار 2724

ڕۆژی سێشەممە ٤ی سەرماوەز، وەستا عەبدوڵڵا کووهگەرد، زیندانیی سیاسی و کەسایەتیی خۆشناوی شاری بۆکان بەهۆی نەخوشییەوە کۆچی دوایی کرد.

وەستا عەبدوڵڵا لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠ هەتاوی چەند جار لەلایەن ئیتلاعاتی بۆکانەوە بە بیانووی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکرات و ئەوەی کە برای فەرماندەی بە توانای هێزی بەیان شەهید وەستا ئەحمەد بووە دەسبەسەر کراوە و ڕەوانەی زیندانی ورمێ کراوە.

 وەستا عەبدوڵڵا کەسێکی حیزبی و نیشتمانپەروەر، کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێگای ڕێزی خەڵکی بۆکان بوو کە ئاواتی ڕزگاریی کوردستان بوو .

 تەرمی ناوبراو بە بەشداریی سەدان کەس لە گوڕستانی شاری بۆکان بە خاک سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.