کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە بانە

17:55 - 5 بەفرانبار 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بەفرانبار، کاک محەممەد ئەمین مەلەکی ناسراو بە ''مینە بنەژاژی'' پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە شاری بانە بەهۆی نەخۆشی کوچی دوایی کرد.

کاک مینە بنەژاژی لە زستانی سالی ١٣٥٧ی هەتاوی بووەتە پێـشمەرگەی حیزبی دێموکرات و ماوەی ٥ ساڵ لە لکی ٢ی هێزی ئاربابادا پێشمەرگە بووە و لە دەیان شەڕی قارەمانەنەدا بەشداریی هەبووە.

ناوبراو کەسێکی بەبیر و باوەڕ و دڵسۆز بووە و تا دوایین ساتەکەنی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات مایەوە.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.