له حه‌فته‌ی ڕابردوودا ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیسی ڕێژیم سەبارەت بە دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان و ده‌رکردنی به‌رهه‌مهێنه‌ران له ئێران هۆشداری دا و ڕایگه‌یاند: "قه‌یرانی ده‌رمان له ئێستادا کاره‌ساتباره".
ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌جلیسی ڕێژیم له ڕاپۆرتی مانگی سه‌رماوه‌زدا ئاماژه‌ی به قه‌یرانی کاره‌ساتباری ده‌رمان کردووه و به‌نیسبه‌ت به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان له بواری کوالێتییه‌وه ڕایگه‌یاندووه: "له دوای پیشه‌ی دار و کاغه‌ز، ده‌رمان له نزمترین ئاستی خۆیدایه".
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌و ناوه‌نده‌ی ڕێژیم به‌رهه‌می شیرکه‌تە ده‌رمانسازییەکان له به‌هاری ئه‌مساڵدا ٢.٦ له‌سه‌د و له وه‌رزی هاویندا ١٨.٥ له‌سه‌د دابه‌زیوه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هه‌رچه‌ند ئاماژه به دۆخی گشتیی به‌رهه‌می ده‌رمانی هه‌موو شیرکه‌ته‌کان نەکراوە به‌ڵام پێشتر جه‌عفه‌ر قائیمپه‌نا، سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی سه‌رۆککۆماریی ڕێژیم باسی له دابه‌زینی ٣٠ له‌سه‌دیی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان کردووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژنامه‌ی "هه‌م میهه‌نیـ"ـی ڕێژیم له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه که پسپۆڕانی ده‌رمانسازی، به‌هۆی نه‌دانی قه‌رزه‌کانیان و نه‌بوونی هیوا و ئومێدێکی ڕوون، وایان به باش زانیوه ئێران به‌جێ بێڵن و هه‌ندێک له کارخانه‌کانیش به‌رهه‌مهێنانی خۆیان بۆ وڵاتانی دراوسێ ڕاگواستووه.
هه‌روه‌ها مه‌هدی پیرساڵحی، سه‌رۆکی ڕێکخراوی خۆراک و ده‌رمان له‌م دواییانه‌دا ڕایگه‌یاند: "زیاتر له ٣٣ هه‌زار میلیارد تمه‌ن به پیشه‌ی ده‌رمان و زیاتر له ٢٢ هه‌زار میلیارد تمه‌ن به پیشه‌ی که‌لوپه‌لی پزیشکی قه‌رزدارین.
به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری ڕێکخراوی خۆراک و ده‌رمان له حه‌فته‌ی ڕابردوودا وتی: "حه‌قده‌ستی کرێکاریان نه‌داوه، به کرێکارانمان ڕاگه‌یاندووه که بچن له بەردەم دەرگای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مان بگرن، چۆن بودجه‌مان نییه پێیان بده‌ین".