پیسبوونی هه‌وا و له‌بارنه‌بوونی که‌شوهه‌وای ته‌ندروست له ئێران له ئاستێکدایه که ٧ میلیۆن که‌سی تووشی شێرپه‌نجه‌ی گرێی مێشکی کردووه.
پسپۆڕێکی بواری مێشک و ده‌مار له ئێران به‌نیسبه‌ت پیسبوونی هه‌وا و لێکه‌وته‌کانی هۆشداریی جیددی داوه و وتوویه‌تی: "لێکه‌وته‌ی ئه‌و کێشه‌یه شوێندانه‌رییه‌کی به‌رچاوی له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه مێشکییه‌کان به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی گرێکی مێشکیی مه‌ترسیدار داناوه''.
له‌و پێوه‌دنییه‌دا ئارمان سۆرانی یانچهشمه، پسپۆڕ و نه‌شته‌رگه‌ری مێشک وتی: "به‌پێی خوێندنه‌وه و به‌دواداچوونی خۆم و هاوڕێیانم، هه‌ڵمژینی که‌ربۆن مۆنۆکسید پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌خۆی له‌گه‌ڵ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گرێی مێشکییه‌وه هه‌یه".
ناوبراو هه‌روا باسی له‌وه کردووه: "به له‌به‌رچاوگرتنی حه‌شیمه‌تی ١٠٠ میلیۆنی ئێران و له‌به‌رچاونه‌گرتنی کۆچه‌ره یاسایی و نایاساییه‌کان و هه‌روه‌ها بێ ناسنامه‌کان به‌تایبه‌ت منداڵانی سیستان و به‌لووچستان، له ئێستادا زیاتر له ٧ میلیۆن نه‌خۆشی تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی گرێی مێشکی مه‌ترسیدارمان به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه هه‌یه".
ئه‌و پسپۆڕه ئاماژه‌ی به نەبوونی توانایی له پێڕاگه‌یشتن به‌و ڕێژه زۆره‌ی نه‌خۆشه‌کان کردووه‌و وتی: "ئه‌و ئاماره زۆر جێگای نیگه‌رانییه، به‌و واتایه که ئێمه ٧ هه‌زار بینای ١٠٠ هه‌زار تهختیمان پێویسته هه‌تا ئەو ٧ میلیۆن نه‌خۆشه چاره‌سه‌ر بکه‌ین".
هه‌روه‌ها ئارمان سۆرانی یانچهشمه له‌مه‌ڕ بڵاونه‌کردنه‌وه‌ی ئاماری ڕاستی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌ی گرێی مێشکی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ڕێژیمه‌وه وتی: "ئاماری نه‌خۆشیی گرێی مێشکی ٥ ساڵه بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه و ساڵ به ساڵ له هه‌ڵکشان و زیاتربووندایه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێگه به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئامارانه نادات".