کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی مامۆستایەکی ئایینی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

12:27 - 6 بەفرانبار 2724

مامۆستا محەممەد محەممەدی، مامۆستای ئایینی کورد و خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە توندوتیژییەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

ناوبراو بەهۆی لێدوانەکانی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا چەندین جار بانگ کرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانبار، مامۆستا محەممەد محەممەدی، خەڵکی گوندی میراوەلی سەر بە شاری پاوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

مامۆستا محەممەد محەممەدی پێشتریش بە گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لە پێشنوێژی گوندی "تازاوا" لابردرابوو.

ناوبراو لە ئێستادا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی کۆڵبەری دەکات.

ئەم مامۆستایە بەهۆی پشتگیریکردن لە داواکاریی هاووڵاتییان لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لە ژێر گوشاردا بووە و چەندین جار بانگ کراوە و هەڕەشەی لێ کراوە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی لەبەر دەست نییە.