کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵە مافخوازەکانی جوانڕۆ

12:33 - 6 بەفرانبار 2724

بەپێی ڕاپۆرتی چاو نیووز، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار، ئیبراهیم گوڵعەنبەر، برای ئیسماعێل گوڵعەنبەر لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئیبراهیم لە کاتێکدا کە لەگەڵ بنەماڵەکەی خەریکی ڕۆیشتنەوە لە تارانەوە بۆ جوانڕۆ بووە، لە نزیک شاری بێستوون، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

ڕۆژی شەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، ئیسماعێل گوڵعەنبەر، لە کاتی بەخاکسپاردنی تەرمی دوو کەس لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا بە ناوەکانی بەهادین وەیسی و عرفان کاکایی، کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و شەهید بوو.