ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانبار، وریشە مواردی و پەخشان عەزیزی، دوو ژنی بەندکراوی سیاسیی کورد کە بە لەسێدارەدران سزا دراون، پاش چەن مانگ بێبەریبوون لە مافی چاوپێکەوتن، لە بەندیخانەی ئێڤین چاویان بە بنەماڵەکانیان کەوت.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، وریشە مورادی لە ١٧ی بانەمەڕەوە و پەخشان عەزیزی لە ١٦ پووشپەڕی ئەمساڵەوە لە مافی چاوپێکەوتن و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە وریشە مورادی سەرەڕای توشبوون بە نەخۆشیی خوێنڕێژیی کۆئەندامی هەرسکردن، کێشەی ڕێخۆڵە هێشتا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پزیشک و ڕەوانەکران بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بێبەرییە. ئەم بەندکراوە تەنیا مافی بەکارهێنانی چەند دەرمانێکی هەیە کە پێشتر پێی دراون و دۆخی جەستەییشی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خراپتر دەبێت.
پارێزەرەکانی وریشە مورادی بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە نیسبەت مەحکوومکرانی ناوبراو بە بەغی دۆسییەکەیان ڕەوانەی دیوانی باڵای ڕێژیم کردووە بەڵام تاکوو ئێستا وڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.
دۆسییەی ئەم دوو بەندکراوە سیاسییە ناڕوونیی تێدایە و ئەمە کاردانەوەی بەربڵاوی ناوەندە مافی مرۆییەکانی بەدواوە بووە.