کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران ئامێری پێشکەوتووی سانتریفیوژی چالاک کردووە

10:47 - 14 سەرماوەز 2724

بێهروز کەماڵوەندی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران ڕایگەیاند کە ڕاستەوخۆ دوای دەرکردنی بڕیارنامە دژی ئێران، ئامێرە پێشکەوتووەکانی سانتریفیووژیان چالاک کردووە و وتیشی: دوژمنان دۆسییەی ئەتۆمی ئێرانیان زۆر ئاڵۆز و سیاسی کردووە.

ماڵپەری ئیسنا لە زاری ناوبراوەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکێک لە ئەرکەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی وردبینی لەبارەی کەرەستە و مەوادی ئەتۆمییە و ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە دۆسییەی ئێراندا ئەم کارە بە  ئامانجی سیاسییەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە هەندێک وڵات لە ڕووی سیاسییەوە هەوڵی لاوازکردنی ئێران دەدەن و لە گۆڕەپانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا دەیانەوێت کەلێن لە نێوان دەسەڵات و میللەتدا دروست بکەن و ڕێوشوێنی زۆریان گرتووەتەبەر بۆ گەیشتن بەو پلانە.

بە وتەی وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ناوکیی ئێران، ڕێژیم توانیویەتی ئاوی قورس بە کوالیتیی بەرز بەرهەم بهێنێت و ئاماژەی بەوەش کرد کە هەر لیترێک ئاوی قورس بەهای ١٢٠٠ دۆلارە، هەروەها  لە بەرهەمهێنانی گیراوەی دوترەش سەرکەوتووبوون، کە هەر میلیگرەمێکی بەهای هەزاران دۆلاری هەیە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

پێشتر لە ڕۆژی سێشەممە ٦ی سەرماوەزدا وڵاتانی گرووپی حەوت لە کۆبوونەوەیەکدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەیان

بەیاننامەکە سەبارەت بە بەرنامە ناوکییەکانی کۆماری ئیسلامی جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی هەوڵی بەرەوپێشبردنی بەرنامە ناوکییەکانی نەدات و نابێت هیچ کاتێکیش دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات.