شەوی هەینی ۷ی بەفرانبار، کاک تاهیر ئیبراهیمی کەسایەتیی نیشتمانپەوەری خەڵکی شاری سەقز بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ۶۰ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک تاهیر کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، حیزبدۆست و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
برایەکی ناوبراو بە ناوی بەها ئیبراهیمی پێشمەرگەی پێشووی حیزب و بەرپرسی ئێستای کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی بێلژیکە.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بەو ڕێگا و ڕێبازە بوو کە براکەی هەڵیبژاردبوو.
تەرمی ناوبراو هەمان ڕۆژ لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.