ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار، دایە فاتمە ڕەشیدی، دایكی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بە هۆی پیری و نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی دایە فاتم بە ناوی ڕەحمان كەریمی، ناسراو بە شوانە مێونەیی لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاویدا ڕووی كردە ڕیزی پێشمەرگەكانی دێموكرات و لە لكی دووی شەهید مینەشەمی ئەوكاتدا چەكی پێشمەرگایەتی و بەرگری لە نیشتمانی كردە شان و درێژەی بە خەبات و تێكۆشان دا.
ناوبراو لە ڕۆژی ١٥ی گەلاوێژی ١٣٦٣ لە مەئمووریەتێکی حیزبی لە نزیک گوندی سوورخاب، بە هۆی ڕووداوی دڵتەزێنی وەرگەڕانی ماشین شەهید بوو.
دایە فاتم ژنێكی ڕووخۆش و نیشتمانپەروەر و گەلدۆست و حیزب خۆشەویست بوو و چۆن بۆ شوانەی كوڕی دەڕوانی ئاواش چاوی لە هەموو پێشمەرگەكانی دێموكرات دەكرد و هەمیشە دەرگای ماڵی بە ڕووی تێكۆشەرانی كوردستاندا كراوە بوو. .ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.