
هه‌واڵده‌رییه‌کانی ئیسرائیل بڵاویان کرده‌وه له هێرشی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌نعا، کۆگای چه‌کوچۆڵ و داراییه‌کانی ڕێژیم کراونه‌ته ئامانج و ئامانجی دواتری ئیسرائیل لێدان و له‌نێوبردنی ڕێبه‌ری حوسییه‌کان و سپای قودسی ڕێژیم له یه‌مه‌نە.
کاناڵی ١٢ی ئیسرائیل باسی له‌وه کردووه که له دوای ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌ستوپێوه‌ندییه‌کانی ڕێژیم و هێزی قودسی له یه‌مه‌ن، چالاکییه نیزامییه‌کانی ڕێژیم و حوسییه‌کان ڕووی له کزی و ناکارامه‌بوون کردووه.
ئه‌و کاناڵه ڕایگه‌یاندووه: "عه‌بدولمه‌له‌ک ئه‌لحوسی، ڕێبه‌ری ئه‌و گرووپه و عه‌بدولڕه‌زا شه‌هلایی، فه‌رمانده‌ی یه‌که‌ی هێزی قودسی ڕێژیم له یه‌مه‌ن ئامانجه‌کانی دواتری ئیسرائیلن".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ڕێکه‌وتی ٢ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: "خه‌ڵاتی ١٥ میلیۆن دۆلاری بۆ زانیاری له سه‌ر عه‌بدولڕه‌زا شه‌هلایی هه‌روا له جێی خۆیدایه".
شایانی باسه هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌نعا هاوکات بووه له‌گه‌ڵ لێدوانی تلوێزیۆنیی عه‌بدولمه‌له‌ک ئه‌لحوسی.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٦ی به‌فرانبار فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئیسرائیل ژێرخانی نیزامیی حوسییه‌کانیان له فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌نعا، کەناراوی حه‌دیده، سه‌لیف و ڕه‌ئس که‌تیب له که‌ناراوه‌کانی ڕۆژاوای یه‌مه‌ن کرده ئامانج.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی ئیسرائیل سەبارەت به‌و هێرشه هاتووه: "ئه‌و بنکانه به مه‌به‌ستی قاچاخی چه‌کوچۆڵی ڕێژیمی ئێران بۆ ناوچه‌که و هاتنی کاربه‌ده‌ستانی باڵای ڕێژیم بۆ یه‌مه‌ن، کراونه‌ته ئامانج ".
بێنیامین نێتا‌نیاهوو سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل، کاتژمێرێک دوای هێرشه‌که وتی: "کاری ئێمه تازه ده‌ستی پێ کردووه".