ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڕۆژی شه‌ممه، ١٠ی سه‌رماوه‌ز، ڕایگه‌یاند له چواره‌مین ڕۆژی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵادا، ناوه‌نده ژێرزه‌وییه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ی له سنووری سووریه و لوبنان کردووەتە ئامانج .
ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا باسی له‌وه کردووه که ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی که کراونه‌ته ئامانج، حیزبوڵڵا بۆ قاچاخی چه‌کوچۆڵ که‌ڵکی لێ وه‌رگرتوون.
ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له‌و به‌یاننامه‌دا ڕایگه‌یاندووه: ئه‌و هێرشەی له دوای دۆزینه‌وه‌ی عه‌مه‌لیاتی قاچاخی چه‌کوچۆڵی حیزبوڵڵا له سووریه‌وه بۆ لوبنان به‌ڕێوه بردووه، که ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئیسرائیل و پێشێلکردنی ڕێککه‌وتنی ئاگربه‌ستی دوو لایه‌نه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه له ڕاپۆرتێکی فه‌رمیی که لوبنان بڵاوی کردووه‌ته‌وه هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ماشینێک له باشووری لوبنان پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه ئه‌و هێرشه له ڕێگه‌ی دڕۆنه‌وه ئه‌نجام دراوه و چه‌ندین که‌سیش به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه بریندار بوونه.
هه‌ر له‌و پێوه‌نییه‌دا ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڕێگریی له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ٦٢ گوند له باشووری لوبناندا کردووه.
ئویخای ئێدرعی، وته‌بێژی عه‌ره‌ب زمانی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندووه: جووڵه‌ی مه‌ده‌نییه‌کان له باشووری لوبنان که ١٠ گوندی ئه‌و وڵاته به ئیسرائیله‌وه گرێ ده‌دات، ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه و هه‌ر که‌س له هێڵه‌دا هاتوچۆ بکات، خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌رکام له ئیسرائیل و حیزبوڵڵا یه‌کتر به پێشێلکردنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که بڕیاره له ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژدا به ئامانجی ڕاگرتنی یه‌کجاریی شه‌ڕی دوو لایه‌نه، ئه‌و ئاگربه‌سته درێژه‌ی هه‌بێت.