
ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی سەرماوەز، حاجی مەنیج سەبیل سوور خەڵکی ئاوایی گۆلێی مەرزینگ کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی حاجی مەنیج بە ناوی حامید خوزان لە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم شەهید بوو.
حاجی مەنیج ژنێکی بەتوانا بە جەرگ بوو کە لە ساڵەکانی دەیەی ٦٠دا هەمیشە پشت و پەنای تێکۆشەرانی دێموکرات بوو.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
تەرمی حاجیە مەنیج هەمان ڕۆژ لە نێو ئاپۆڕای خەڵکدا لە پاڵ گڵکۆی کوڕە شەهیدەکەی بە خاکی کووردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.