سه‌رۆکی هێزی به‌رگریی بریتانیا وتوویه‌تی: له هێرشی ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنکه نیزامییه‌کانی ڕێژیمی ئیسلامی نزیک به ته‌واوی سیسته‌میی به‌رگریی ئاسمانیی ڕێژیمی ته‌قاندووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها توانایی ڕێژیمی بۆ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌کی بالستیک بۆ ماوه‌ی ساڵێک له‌نێو بردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی بیزنێس ئینسایدێر، ده‌ریادار ئانتۆنی ده‌یڤید ڕداکین، له هێزی ده‌ریایی بریتانیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٤ی سه‌رماوه‌ز، وتوویه‌تی: ئیسرائیل له‌و هێرشه‌دا ''هێزی'' فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری ئێف ـ ٣٥ی نیشان دا.
ئه‌و به‌رپرسه نیزامییه‌ی بریتانیا هه‌روه‌ها باسی له‌وه کردووه هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل له ئاستێکدایه که به به‌کارهێنانی زیاتر له ١٠٠ فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر، که ١٠٠ مایل له ئامانجه‌که‌ی دوور بووه، توانیویه‌تی نزیک به ته‌واوی سیسته‌می ئاسمانیی ئێران له‌نێو ببات.
ناوبراو وتوویه‌تی: ڕێژیمی ئێران له دوای ئه‌و هێرشه هه‌تا ساڵێکی دیکه توانایی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌کی بالستیکی نییه و ڕێژیمی له‌گه‌ڵ سه‌رلێشێواویی ستراتێژی ڕووبه‌ڕوو کردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ماڵپه‌ڕی ''تاڵه‌قان ٢'' ئه‌و ده‌زگایه‌ی که بۆ شێوه‌کاری و تاقیکاریی مه‌وادی ته‌قێنه‌ری پلاستیکی به‌مه‌به‌ستی ده‌وره‌دانی ئۆرانیۆمی ناو‌کی زۆر پێویسته، له‌نێو بردووه.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی هێرشێکی سێ بڕگەیی کرده سەر ناوەندە سەربازییەکانی سپای پاسداران لەنێو خاکی ئێران و ئیسرائیل ئەو هێرشەی "ئامانجدارانە بەجێ و ورد" لە قەڵەم دابوو.