سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پسپۆڕانی هه‌ناو له ئێران‌دا وتوویه‌تی، له ئێستادا منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن ١٠ ساڵانیش له ئێران‌دا جگه‌ره ده‌کێشن و ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌کی مه‌ترسیداره بۆ ئالووده‌بوون به ماددەی هۆشبه‌رە له داهاتوودا.
دوکتور ئیره‌ج خۆسره‌ونیا، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پسپۆڕانی هه‌ناو له ئێران به‌نیسبه‌ت بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی کێشانی جگه‌ره و نێرگه‌له، له نێوان منداڵان، مێرمنداڵان و لاوان‌دا، وتوویه‌تی: لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن که له ساڵانی ڕابردوو و سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکاری ڕێژیم، گه‌وره‌ساڵان جگه‌ره‌یان ده‌کێشا به‌ڵام له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا ئه‌و ئاماره گۆڕاوه و له ئێستادا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له منداڵان ڕوویان له کێشانی جگه‌ره کردووه.
ناوبراو به ئاماژه‌دان به مه‌ترسییه‌کانی ئه‌و دیارده‌یه باسی له‌وه کردووه که سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیی تووشبوونی منداڵانی جگه‌ره‌کێش به نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ر و مێشک، له بواری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیشدا دوا ده‌که‌ون.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا حه‌میدڕه‌زا شاهسه‌وه‌ن، سه‌رۆکی حه‌شیمه‌تی خه‌بات له‌دژی به‌کارهێنانی دوخانیات له ئێران له مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵدا ڕایگه‌یاندبوو، که به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره له ئێران به‌نیسبه‌ت ساڵی پێشوو ٣ قات زیاتر بووه و ته‌مه‌نی به‌کارهێنانی جگه‌ره گه‌یشتووه‌ته منداڵانی پۆلی سه‌ره‌تایی و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی به‌کارهێنانی جگه‌ره له نێو ژنانیشدا گه‌یشتووه‌ته ١٣٣ له‌سه‌د.
ئه‌و ئامارانه له کاتێکدایه که به‌کارهێنانی جگه‌ره له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌نیسبه‌ت ده‌یه‌کانی ڕابردوو به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زیوه، بۆ نموونه وڵاتێک وه‌کوو ئه‌مریکا ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی جگه‌ره گه‌یشتووه‌ته که‌مترین ئاستی خۆی له مێژوودا به واتایه‌کی دیکه ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی جگه‌ره له‌و وڵاته‌دا له ئێستادا ١٣ له‌سه‌ده به‌ڵام له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی ٦٠ی زایینی، ئه‌و ڕێژه‌یه ٦٧ له‌سه‌د بووه.