ژمارە ٨٨٤ی "کوردستان"، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تایبەت بە نیوەی یەکەمی مانگی سەرماوەز بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە. لە ژمارەی نوێی "کوردستان"دا ڕاپۆرتی چەند کار و چالاکییەکی سیاسی و دیپلۆماتیکی حیزب بڵاو بووەتەوە و چاومان بەو وتار و وتووێژ و بابەتانەش دەکەوێ:
- خالید عەزیزی لە پاڕلمانی ئۆسترالیا: هەتا کۆماری ئیسلامی مابێت لە پەرەدان بە تێرۆریزمی دەوڵەتی و نانەوەی شەڕ و ناسەقامگیری بەردەوام دەبێت
- تراویلکەی "قوڵایی ئیستراتژیک"ی کۆماری ئیسلامیی ئێران/ سمایل شەرەفی
- لە ڤییەنەوە بۆ ژنێڤ، لە تێرۆرەوە بۆ مووشەک و بۆمبی ئەتوم/ عەلی بداغی
- فەریبا بەلووچ: ڕەوتە سیاسییەکانی دەرەوەی وڵات پێویستە ژیرانە لەهەمبەر ئەو ناکۆکییانەدا مامەڵە بکەن کە ڕێژیم دەیاننێتەوە/ دیمانە: شەهرام سوبحانی
- بەرگریی ڕەوا، ناسنامەی خەبات سیاسی لە ڕۆژهەڵات/ ڕەزا دانشجوو
- جەژنی خاوەنکار و هەنار، لە هەورامانەوە تا بۆتان/ ئیسماعیل شەمس
- پێشینەی تۆڕە کۆمەڵایەتی و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان/ فواد خاکیبەیگی
- ڕۆژی ئەرک و وەرزی ئەمەگ/ شەماڵ تەرغیبی
- ڕاڤەی فتوا و دەوری قورئان لە ستراتێژی کۆماری ئیسلامیدا بۆ لەنێوبردنی کورد و جوولەکە/ شاڕوخ حەسەنزادە
- تیئۆرییەکانی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان/ ئەلبورز ڕوویینتەن
- ناکۆکییەکی نەبوو!/ ئاسۆ مینبەری
- هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید خەلیل مەحموودی)/ برایم چووکەڵیی
- ئاتەش (بەبۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند کاک برایمی قادری)/ تاهیر قاسمی
- هەڵبژاردنی مایک واڵتز، ڕەخنەگری توندی سازش لەگەڵ ئێرن بە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەلایەن تڕامپەوە/ و: کەماڵ حەسەنپوور
- خۆکوژی چییەتی و هۆکار؟/ شاهۆ مەتین
- فڕێدانی تۆپەکە ئەوەندەش ئاسان نییە/ دارسمە
بۆ خوێندنەوە و دانلۆدی فایلی پی دی ئێفی ئەم ژمارەیەی "کوردستان" کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە