
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی هەینی ١٦ی سەرماوەزی ئەمساڵ، مزگەوتی تازە دروستکراوی گوندی کانیڕەش سەر بە شاری بۆکان، بە ناوی پێشەوا قازی محەممەدەوە ناودێر کرا.
خەڵکی ئەم گوندە وەکوو ڕیزگرتن لە پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆککۆماری کۆماری کوردستان کە بە دەستی ڕێژیمی پاسایەتی لە سێدارە درا، ئەم مزگەوتەیان بە ناوی پێشەواوە ناودێر کردووە.
کرانەوەی ئەم مزگەوتە بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی کانیڕەش بەڕێوە چوو و ئەم ناودێرکردنە پیێشوازییەکی بەرچاوی لێ کراوە.
خەڵکی کوردستان، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە کەسایەتییە ئایینی و نیشتمانپەروەر و
دیارەکانی کوردستان، زۆر جار هەوڵیان داوە تاکوو شوێنە گرینگەکان بە ناوی ئەو کەسایەتییانەوە ناودێر بکەن و بەم جۆرە ڕێز لە تێکۆشان و کەسایەتییان بگرن.