کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە بۆکان

11:00 - 17 سەرماوەز 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەز، حاجی ڕەحمان دەرویشی، دۆستی حیزب و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر، لە ئاوایی کانیڕەشی ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکان و بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

حاجی ڕەحمان لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٣ی هەتاوی بوو کە بە باوەڕەوە خزمەتی بە بەرەوپێشچوونی بڕیازی حیزب و شەهیدانی گەلەکەی دەکرد.

ناوبراو ئۆگرێکی ڕاستەقینەی شەهیدی ڕێبەر دوکتور قاسملوو بوو.

تەرمی حاجی ڕەحمان لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ئاواییەکەیدا بەخاکی نیشتمان سپێردرا .

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.