
کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مافی منداڵان و ئه‌نجومه‌نه‌کانی نێوخۆی ئێران له بواری چالاکیی مه‌ده‌نییه‌وه، به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌کی به کۆمه‌ڵ، یاسای عیفاف و حیجابیان به ''تاوان له دژی منداڵان'' و ''له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ مافه سه‌ره‌کییه‌کانی منداڵان'' به‌پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییەکان و یاسا نێوخۆییه‌کانی ئێران له‌قه‌ڵه‌م داوه. ئه‌وان له‌هه‌مبه‌ر لێکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییه‌کانی ئه‌و یاسایه هۆشدارییان داوه.
نووسه‌رانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه به جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئازادیی بونیاتنه‌رانه و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی ئێران له به‌رگری له ماف و ئازادییه‌کانی هه‌موو تاکێک، به‌تایبه‌ت منداڵان، به‌بێ گوێدانه ڕه‌گه‌ز، مه‌زهه‌ب، نه‌ژاد، نه‌ته‌وه و چینی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاندووه که ''مافی منداڵان نه بۆ قسه‌لێکردن و نه بۆ چاوپۆشی لێکردن ده‌بێت''.
له‌و به‌یاننامه‌دا سه‌ره‌تا ئاماژه به تاوان له دژی ژنان له یاسای ناسراو به عیفاف و حیجاب کراوه و له قامووسی ڕێژیم‌دا مافی سه‌ره‌کیی ڕووپۆشیان وه‌کوو ''ڕووتبوونه، بێ ئابڕوویی، لابردنی حیجاب له شوێنه گشتییه‌کان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ناو بردووه.
له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه که نائه‌منکردنی قوتابخانه، ناوه‌نده ده‌رمانی و ته‌ندروستییه‌کان و شوێنه گشتییه‌کان بۆ منداڵان شوێندانه‌ریی نه‌رێنی هه‌یه.
شایانی باسه بەناو پرۆژەیاسای "پاراستنی خێزان لە ڕێگەی بەرەوپێشبردنی ڕۆشنبیری و حیجاب و عیفاف" ناسراو بە پرۆژەیاسای حیجاب، لە ٧٠ بڕگە و ٥ بەشی گشتیدا وەک یاسا پەسەند کراوه.
بە پێی بڕگەی ٥ی ئەم یاسایە بەرهەمهێنانی چارشێو و مەقنەعەی ڕەش بەپێی ستانداردە پەسەندکراوەکان وەک چالاکییەکی فەرهەنگی پێناسە دەکات و ئیمتیازاتی خۆی هەیە.
بەپێی بڕگەی ١١ی ئەو یاسایە گرنگیدان بە پرسی حیجاب و عیفاف وەک ئێمتیازی هەڵبژاردن و ناساندنی خوێندکاری نمونەیی لە زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا دێتە ئەژمار، و لەلایەکی دیکەوە بە لەبەرچاوگرتنی هەر پێشێلکارییەک یان ئەنجامدانی تاوانێک لە چوارچێوەی ئەو یاسایەدا، بە پشتبەستن بە دەستنیشانکردنی حەراسەتی زانکۆکان ئەو پێشێلکارییە دەچێتە سەر پەروەندەی ئەو خوێندکارانە لە زانکۆکان‌دا.
پێشتریش ڕاگەیاندنی وردەکارییەکانی ئەم یاسایە، کاردانەوەی زۆری بەدواوە بووه. ژمارەیەک لە یاساناسان و پارێزەران ئەمەیان بە یاسایەکی جێگەی شەرم ناو بردووە و بە هاشتەگی ئاپارتایدی ڕەگەزی ڕەخنەیان لێ گرتووە و ژمارەیەکیش ئەم یاسایە بە میکانیزمێک بۆ ترساندن بە مەبەستی سەرکوت ناو دەبەن.
هەر لەم پێوەندییەدا، ژمارەیەک لە کارناسانیش لەسەر ئەو باوەڕەن کە سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ لە ڕێگەی ئەم یاسایەوە، ئاڵۆزییەکانی کۆمەڵگە زیاتر دەکاتەوە.
ئەم یاسایە ٧٠ بڕگە و ٣٨ تێبینی هەیە، هەروەها بە وردی پێناسەی حیجابی زۆرەملێی لە چاوی ڕێژیم و بەرەنگاربوونەوە لە بەرامبەر جێبەجێکردنی و سزاکانی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە خراونەتە ڕوو.
بەپێی دەقی کۆتایی گەڵاڵەی "عیفاف و حیجاب"، بۆ سەرپێچیکردن لە حیجابی زۆرەملێ تا ١٦٥ میلیۆن تمەن جەریمە دادەنرێت، هەروەها بۆ جلوبەرگی پیاوان و جۆری پۆشینیان ڕێوشوێنی تایبەت دانراوە.