
نیویۆرک تایمز ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووه‌ته که ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران توانایی پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌دی نه‌ماوه و هه‌وڵی کشاندنه‌وه‌ی فه‌رمانده نیزامییه‌کانی خۆی له‌و وڵاته ده‌ست پێ کردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕێژیمی ئێران ڕۆژی هه‌ینی، فه‌رمانده نیزامییه باڵاکانی هێزی قودس و هێزی ئامادەی سپای پاسداران، دیپلۆماتکار و بنه‌ماڵه‌کانیان و شارۆمه‌ندانی ئاسایی وڵاته‌که‌ی له سووریه کشاندووه‌ته‌وه و ڕوویان له وڵاتانی عێراق و لوبنان کردووه.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌ی دیکه به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵوێزخانه‌ی ڕێژیم له دەمێشق و هێزه‌کانی سپای پاسداران له سووریه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی، ئه‌و وڵاته‌یان به‌جێ هێشتووه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه، هه‌ڵاتنی دوو فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌کانی قودسی سپای پاسداران بۆ عێراق له کاتێکدایه که ڕاوێژیان به ئه‌رته‌شی سووریه ده‌کرد.
هه‌روه‌ها ''واڵ ستریت ژۆرناڵ'' به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی سووری و عه‌ره‌بی بڵاوی کردووه‌ته‌وه که به‌شار ئه‌سه‌د ڕۆژی هه‌ینی هاوسه‌ر و منداڵه‌کانی خۆی بۆ ڕووسیه و برای هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی ناردووه.
کارناسان باس له‌وه ده‌که‌ن به‌جێهێشتنی کاربه‌ده‌ستان و فه‌رمانده نیزامییه‌کانی ڕێژیم له سووریه نیشانده‌ری گۆڕانێکی به‌رچاوه له هاوکێشه‌کانی ده‌سه‌ڵات له سووریه.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی ١٣ ساڵ شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه‌دا، پشتیوانی سه‌ره‌کیی به‌شار ئه‌سه‌د بووه و خاکی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌کوو ڕێگه‌یه‌ک بۆ دابینکردنی چه‌کوچۆڵ بۆ حیزبوڵڵا بەکار هێناوە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌حمه‌د نادری، ئه‌ندامی مه‌جلیسی ڕێژیم، له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی ئیکسی خۆیدا نووسیویه‌تی: سووریه له لووتکه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه و به شێوه‌ی هێمنانه خەریکین سه‌یری ئه‌و دۆخه ده‌که‌ین. که‌وتنی دەمێشق ده‌توانێت ده‌ستڕۆیشتوویی ئێران له عێراق و لوبنان له‌نێو ده‌چێت. من هۆکاری ئه‌و بێ دژکرده‌وه‌یی خۆمانم بۆ ده‌رک ناکرێت، به‌ڵام هه‌رچی بێت به قازانجی ئێمه نییه.
ئه‌و ئاڵوگۆڕانه له ئاستێکدایه که عه‌باسی عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دیداری له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د پێک هێناوه و له‌و دیداره‌دا پشتیوانی ته‌واوی ڕێژیمی بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د دووپات کردووه‌ته‌وه به‌ڵام ناوبراو ڕۆژی هه‌ینی، له وتوویژێکدا له‌گه‌ڵ تلویزیۆنی به‌غداد، له قسه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌دا وتوویه‌تی: ئێمه ناتوانین پێش ڕووداوه‌کان بکه‌وین، هه‌رچی خودا بیهه‌وێت هه‌روا ده‌بێت، به‌ڵام به‌ره‌ی مقاومه‌ت ئه‌رکی خۆی به‌جێ دێنێت.