ئەحمەد حەسەنزادە، باوکی محەممەد حەسەنزادە لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژینا لە بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ مانگ بەندکرانی داسەپاو سزا درا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەلایەن دادگاوە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" دراوەتە پاڵ ئەحمەد حەسەنزادە و ئەم بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا.
ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ و هاوکات لەگەڵ دووەمین ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژینا، ئەحمەد حەسەنزادە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بۆکاندا، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ئەحمەد حەسەنزادە تاکوو ئێستا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بانگ کراوە.