ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە یەکەم کاتژمێرەکانی ساڵی نوێدا دوو مووشەک لە ناوەندی کەرتی غەززەوە بەرەو ئەم وڵاتە ئاراستە کران.
ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ڕێگرییان لە یەکێک لە مووشەکەکان کردووە و خستوویانەتە خوارەوە، ئەوی دیکەش لە ناوچەیەکی کراوە کەوتووەتە خوارەوە.
لقی سەربازیی حەماس، گوردانەکانی عیزەدین قەسام، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەیان لە ئەستۆ گرت.
دەزگای فریاکەوتنی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای وەدەنگ هاتنی ئاگادارکەرەوەکان، هیچ ڕاپۆرتێکیان لەبارەی برینداربوون پێنەگەیشتووە.
دوای هاویشتنی ئەو دوو مووشەکە، ئاویخای ئەدرەعی، وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل بە زمانی عەرەبی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بۆ چۆڵکردنی ئەلبریج لە ناوەندی غەززە هۆشداریی بە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە دا.