بە هۆی په‌رەسەندنی دیاردەی دزێوی ڕاوی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن که‌سانی هه‌لپه‌ره‌سته‌وه، بزنه کێوییه‌کانی ناوچه‌ی گەلیی قاسملوو مه‌ترسیی جیددیی له‌نێوچوونیان له سه‌ره.
به‌پێی هه‌واڵێک که به ژووری هه‌واڵی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکرات گه‌یشتووه، ماوەیەکە چەند کەسی هەلپەرەست له ناوچەی گەلیی قاسملوو و گەلیی بەراندێز بە شێوازێکی بێبەزییانە و دوور لە کولتووری ژینگەدۆستی دەستیان کردووە بە ڕاوی بزنە کێوییه‌کانی ناوچه شاخاوییه‌کانی ئەو ده‌ڤه‌ره.
ئه‌و دیاره دزێوه لە کاتێکدایه کە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بە هه‌وڵ و هیممه‌تی چالاکانی ژینگەپارێز و نیشتمانپه‌روه‌رەوە ئەم چەشنە دیاردانە ڕوویان لە نەمان کردووه.
سروشتی کوردستان ژینگه‌یه‌کی له‌بار و گونجاوه بۆ ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌ر و باڵنده جۆراوجۆره‌کان و پێشتر به‌هۆی ڕاوی نابه‌جێ و نایاسایی له‌لایه‌ن که‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست و نه‌فس نزمه‌وه چه‌ندین جۆر له‌و ئاژه‌ڵانه یان له‌نێو چوونه یان مه‌ترسیی له‌نێوچوونیان له سه‌ره، به‌ڵام به خۆشحاڵییەوه به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی چالاکیی ڕێکخراوه ژینگه‌پارێزییه‌کان و دڵسۆزانی ژینگه‌ی کوردستانه‌وه له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردستان کولتووری دژه ژینگه‌یی ڕاوکردن و ئازارگه‌یاندن به ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کان گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستی خۆی.