پاسپۆرتی ئێران بەپێی پێوەرەکانی ڕیزبەندی پاسپۆرت لە ساڵی نوێدا، لە پلەی ٩٦دا بووە و تەنیا کەمێک لە وڵاتانی دراوسێی وەک ئەفغانستان و پاکستان باشتر بووە.
بەپێی ڕیزبەندی نوێی ساڵی ٢٠٢٥، کە لە ماڵپەڕی "پێوەری پاسپۆرتی هێنلی" بڵاو کراوەتەوە، ئێران لەگەڵ ئەگەری گەشتکردنی بێ ویزا بۆ ٤٤ وڵاتی جیهان، تەنیا لە ١٥ وڵاتی باشووری سوودان، سریلانکا، سوودان، ئێریترە، کۆرەی باکوور، بەنگلادێش، لیبی، فەلەستین، نێپاڵ، سوومالی، پاکستان، یەمەن، عێراق، سووریە و ئەفغانستان دۆخێکی باشتری هەیە.
ڕیزبەندی پاسپۆرتی ئێران بە بەراورد لەگەڵ پاسپۆرتی وڵاتانی دیکەی جیهان بە کۆی ژمارەی ئەو وڵاتانە حیسابی بۆ دەکرێت کە ڕێگە بە خاوەن پاسپۆرتی ئێرانی دەدەن بەبێ ویزا گەشت بۆ ئەو وڵاتانە بکەن، هەروەها ئەو وڵاتانەی کە لە کاتی چوونەژوورەوە ویزا دەردەکەن یان مۆڵەتی ئێلێکترۆنیکییان پێ دەدەن.
بە سەرنجدان بەو داتایانەی دامەزراوەی هێنلی خستوویەتیە ڕوو، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ەوە، شەش وڵاتی سەنگاپوور، ژاپۆن، فینلاند، فەرانسە، ئاڵمان، ئیتاڵیا، کۆرەی باشوور و ئیسپانیا، لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی بەهێزی پاسپۆرتدا بوون. خاوەن پاسپۆرتی ئەو وڵاتانە دەتوانن بۆ زیاتر لە ١٩٠ وڵاتی جیهان بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ویزا یان بە ویزای فڕۆکەخانە هەبێت، گەشت بکەن.