له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا سپای پاسداران به‌هۆی ترس له سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران خەریکی بەڕێوەبردنی مانۆڕە و له ڕۆژانی داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
له دوای به‌ڕێوه‌چوونی دوایین مانۆڕی سپای پاسداران له بنکه‌ی تیپی ئه‌منییه‌تیی ئال‌محه‌ممه‌د که بۆ سه‌رکوتی خه‌ڵکی ناڕازی له شاره‌کاندا مۆڵ دراون، ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی سه‌رماوه‌ز مانۆڕێکی دیکه له ژێر ناوی "په‌یامبه‌ری ئه‌عزه‌م ١٩" له هه‌موو شاره‌کانی ئێران ده‌ست پێ ده‌کات.
عه‌لیمحه‌ممه‌د نائینی، وته‌بێژی سپای پاسداران، له ١٧ی سه‌رماوه‌زدا له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌و باره‌وه وتوویه‌تی: "مانۆڕی ١١٠ هه‌زار که‌سیی به‌سیجیانی تاران له ڕۆژی هه‌ینیدا به‌ڕێوه ده‌چێت".
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای حه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ئه‌و مانۆڕانه له پارێزگای کرماشانه‌وه هه‌تا پارێزگا باشوورییه‌کانی ئێران به‌ڕێوه ده‌بردرێن.
شایانی باسه ئه‌م مانۆڕانه له لایه‌کی دیکه‌وه به‌هۆی ترس له هاتنه سه‌رکاری ترامپ له ئامریکا و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیسرائیله‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ڕێژیم له‌و بواره‌وه زۆر نیگه‌رانه.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا ئه‌و ڕێکخراوه چه‌کداره‌ی ڕێژیم چه‌ندین مانۆڕی له ژێر ناوی جیاوازدا به‌ڕێوه بردووه که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیان بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن له دوای په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی خه‌ڵکی ئێران و سه‌رکوتی زیاتری ئه‌و خه‌ڵکه ڕاپه‌ڕیوەیە.