کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیمارات ١٩ کەس و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە ئیخوانولموسلێمینی خستە لیستی تێرۆرەوە

11:24 - 20 بەفرانبار 2724

ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ١١ کەس و ٨ دامەزراوەی پەیوەندیدار بە ئیخوانولموسلێمینی خستە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ئەو وڵاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی "وام"ی ئیمارات، ئەم کارە لە چوارچێوەی بڕیاری ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجام دراوە، کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە پەسەندکردنی لیستی کەس و ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان دەرچووە.

ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی هەوڵە هاوبەشەکانی ئیمارات لە ئاستی نێوخۆ و نێودەوڵەتی بۆ بەئامانجگرتن و داخستنی تۆڕەکانی پێوەندیدار بە دابینکردنی پارە بۆ تێرۆریزم و چالاکییە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی پەیوەندیدار بەوەوە دراوە.

لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەدا، دامەزراوە داراییەکان و دەزگاکانی ڕێکخستن پێبەندن بە جێبەجێکردن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەپێی ئەو یاسا و ڕێسایانەی کە لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پەسەند کراون.