ڕێژیم هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ هه‌تا پێش ده‌ستبه‌کاربوونی دۆناڵد ترامپ له کۆشکی سپی و سه‌پاندنی گوشارە لانیزۆییه‌کانی بۆ سه‌ر تاران، ٢٥ میلیۆن به‌رمیل نه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی خۆی به بڕی یه‌ک میلیارد و ٧٥٠ میلیۆن دۆلار له چین ئازاد بکات.
هه‌واڵده‌ریی ڕویتێرز بڵاوی کردووه‌ته‌وه که ده‌یان میلیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕێژیم له ماوه‌ی ٦ ساڵی ڕابردوودا و به‌هۆی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکاوه له وڵاتی چین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و له به‌رامبه‌ردا بۆ ئازادکردنی ئه‌و ڕێژه‌یه داوای بڕی ٤٥٠ میلیۆن دۆلار حه‌قی هه‌مارکردن و ڕاگیرانیان ده‌کات.
هه‌روه‌ها ڕویتێرز پشتڕاستی کردووه‌ته‌وه که عه‌باسی عێراقچی له مانگی دێسامبردا سه‌ردانی پێکەنی کردووه و پێ ده‌چێت له‌و بواره‌وه گه‌یشتبێتن به ڕێککه‌وتن به‌ڵام ڕێژیم بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ندین گرفتی گه‌وره ڕووبه‌ڕوویه.
شایانی باسه چین له ڕواڵه‌تدا گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ڕێژیم به فه‌رمی ناناسێت و ٩٠ له‌سه‌د نه‌وتی هه‌نارده‌کراوی ڕێژیم که له ڕێگه‌ی سپای پاسدارانه‌وه قاچاخ ده‌کرێت به شێوه‌ی مامه‌مه‌ڵه‌ی ڕه‌ش به چه‌ندین میلیارد دۆلار که‌متر له نرخی ڕاسته‌قینه‌ی بازاڕ له ڕێژیم ده‌کڕێت.
سپای پاسداران زیاتر له ٥٠ له‌سه‌دی فرۆشی نه‌وتی ئێرانی له‌به‌ر ده‌ستدایه.
له ئێستادا ڕێژیم له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی دەرەکیی خۆیدا له‌گه‌ڵ چین و ڕووسیه له دژی ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی هاوپه‌یمانه و له‌گه‌ڵ هه‌رکامیاندا چه‌ندین ڕێککه‌وتننامه‌ی درێژماوه‌ی ئابووریی واژۆ کردووه.