فەرامەرز تۆفیقی، ئەندامی پێشووی کومیتەی مووچە و یەکێک لە ئەندامانی بەشدار لە دیاریکردنی بژێوی بنەماڵەکان لە ئەنجومەنی باڵای کار، ڕایگەیاند، بەپێی حیساباتەکانی کەمترین تێچووی بنەماڵەکان لە شارە گەورەکاندا ٣٢ ملیۆن تمەنە و لە شارە بچوکەکاندا ٢٨ ملیۆن تمەن.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی خەبەر ئانلاین، بە ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی حکومەتی ١٤، وتی: پزیشکیان و تیمەکەی داوا لە خەڵک دەکەن ناهاوسەنگییەکان چارەسەر بکەن، هەندێکجاریش وا نیشان دەدەن کە خەڵک تەنیا بەکارهێنەرن بۆیە ئێران تووشی کەمی بووە و بە جۆرێک قسە دەکەن وەک ئەوەی خەڵکی ئێران کە ٣٠٪یان لەژێر هێڵی هەژاریدان،
تەنانەت زیاتر لە خەڵکی سعودیە و ئیمارات بەکارهێنەربن.
ئەو ئەندامەی پێشووی کومیتەی مووچەی ئەنجوومەنی باڵای کار دەشڵێت: "بەپێی یاسای کار و بە پێی ماددەی ٤١ی یاسای کار باس لەوە دەکرێت کە زیادکردنی مووچە نابێت لە هەڵاوسان کەمتر بێت و دەبێت ئەوەندە بێت کە جیا لە زۆر و سەخت کار کردن بتوانرێ خەرجییەکانی هەر بنەماڵەیەک بە ڕێکی دابین بکات.
بەڵام لەو ماوەیەدا کە یاسای کار پەسەند کرا (لە ساڵی ١٣٦٩)، ئەو یاسایە پشتگوێ خراوە و هەر لە ساڵی یەکەمەوە دیاریکردنی حەقدەست و مووچە پشتگوێ خرا و مووچە هەمیشە کەمتر لە هەڵاوسان بەرزکراوەتەوە.
ناوبراو بە ڕەخنەگرتن لە دژایەتیکردنی زیادکردنی حەقدەستەکان، بە بیانووی هەڵاوسان وتی: لە ئێراندا حەقدەستەکان تەنیا ١٢٪ی تێچووی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان پێکدەهێنن.
بە وتەی ناوبراو بە هۆی پشکی ٨٠٪ی حەقدەست لە کۆی گشتی تێچوو، گۆڕانکاری لە مووچەدا دەتوانێت ببێتە هۆی خولگەی مارپێچی هەڵاوسانی مووچە، بەڵام لە ئێراندا کە حەقدەستی کۆی تێچووی کاڵاکان تەنیا ١٢٪، باس کردن لەو خولگەیە لە بنەرەتدا هەڵەیە، بۆ نموونە دەتوانین بڵێین ئەگەر حەقدەستەکان بە ڕێژەی ١٠٠٪ زیاد بکرێت، لە ئێراندا بە گشتی تا ١٢٪ بۆ تێچووی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان زیاد دەکرێت. و بەو شێوەیە هیچ گۆڕانیکارییەک درووست ناکرێت و بێ باندۆر دەبێت.