ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار، کاک عەبدوڵڵا بەهرامیوەند، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر، حیزبدۆست و جێگای متمانەی خەڵکی ئاوایی بەیتاس و ناوچەی مەهاباد، بە هۆی وەستانی دڵ كۆچی دوایی كرد.
کاک عەبدوڵڵا بەهرامیوەند لە ساڵی ١٣٢٣ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی حیزبدۆست، کوردپەروەر و وەرزێڕ لە گوندی بەیتاس لە دایک بووە.
برایەکی ناوبراو بە ناوی مامۆستا تاهیر بەهرامیوەند نیشتەجێی وڵاتی نۆروێژە و لە ڕیزی ئەندامانی ئاشکرای حیزبدا، خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.
بەهۆی ئەندامبوونی مامۆستا تاهیر، بنەماڵەی کاک عەبدوڵڵا لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شاری مەهاباد بەردەوام لەژێر گوشاردا بوونە و چەندین جار ئازار و ئەشکەنجە دراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.