ئێوارهی ٢١ی بەفرانبار، ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکرات وێنەیەکی گەورەی شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندییان لە شاری سەقز هەڵ کرد.
ئەندامانی دەروەستی دێموکرات بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری مەزنی کورد، شەهید دوکتور سادق شەرەفکەندی لە ئێوارهی ٢١ی بەفرانبار لە مەیدانی یادبوودی شاری سەقز کە یەکێک لە قەرەباڵغترین و سەرەکیترین شوێنەکانی سەقزە، وێنەیەکی بەدەستکێشراوی دوکتور شەرەفکەندی کە بە ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕازێندراوبووەوە، هەڵ کرد.
ئهم وێنه تایبهته درێژییهكهی ٥ میتر و نیو و ههروهها پانییهكهی میتر و نیوێک بوو كه ڕووبهرهكهی دهكاته زیاتر ٨ میتر.
شایانی باسە ئەم تێکۆشەرانە ئەو وێنەیان لە ماوەی چەند مانگدا بە دەستی هونەرمەندی خۆیان کێشاوەتەوە و لە ناوەندی شاری سەقزدا و لە چالاکییەکی بوێرانەدا هەڵیان کرد و خهڵكێكی زۆر چاویان بهو چالاكییه كهوت و دهنگدانهوه و باسكردن لهسهر ئهو وێنه گهوره بهردهوامه.
جێگەی ئاماژەیە، دوای ئاگاداربوونەوەی ڕێژیم، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەتییەکان کە بریتی بوون لە هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا، هێزی ئینتزامی و سپای پاسداران به شڵهژاوی ڕژانه شوێنی چالاکییەکە و ئەو ناوچەیان بە تەواوی مێلیتاریزە کرد.