ئاسۆ عه‌زیزی، برای به‌ندکراوی سیاسیی کورد په‌خشان عه‌زیزی که سزای له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای ڕێژیمه‌وه به سه‌ردا سه‌پێندراوه، ڕایگه‌یاندووه: دۆسییه‌ی خوشکه‌که‌م ڕه‌وانه‌ی به‌شی جێبه‌جێکرانی سزاکان کراوه.
ئاسۆ عه‌زیزی ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی به‌فرانبار وێڕای جەختکردنەوە لەسەر هەوڵی پارێزەرەکانی پەخشان بۆ داواکاری لەمەڕ پێداچوونەوەی دووبارە بە دۆسییەکەی، وتی: دیوانی باڵا و دادگای ڕێژیم پێشتر سه‌رنجی به‌ڵگه‌کانیان نه‌داوه، نیگه‌رانیی ئه‌وه‌ین دووباره سه‌رنجی ئه‌و به‌ڵگانه نه‌ده‌نه‌وه و پشتگوێ‌یان بخه‌نه‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه کردووه: چونکه سزاکە ڕۆژی چوارشه‌ممە بە ئێمە ڕاگەیەندراوە و ناوه‌نده ئیدارییه‌کان له ئێران‌دا ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی پشووه، هه‌تا ئێستا سزاکه‌ی ڕاده‌ستی پارێزه‌ره‌که‌ی نه‌کراوه و له ڕۆژانی داهاتوودا له‌و بواره‌وه هه‌نگاو ده‌نێین.
په‌خشان عه‌زیزی، یاریده‌ده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و چالاکی مه‌ده‌نی، سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمه‌وه له تاران به سه‌رۆکایه‌تیی ئیمان ئه‌فشاری به تۆمه‌تی "به‌غی" سزای له‌سێداره‌دانی به سه‌ردا سه‌پێندرا.
په‌خشان عه‌زیزی وه‌کوو یاریده‌ده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیی سه‌ردانی ڕۆژاوای کوردستانی کردووه و یاریده‌ری ئه‌و ژنه ئیزیدیانه‌ی بووه که له ده‌ستی داعش هه‌ڵاتوون.
برای ئه‌و به‌ندکراوه سیاسییه له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتوویه‌تی: په‌خشان له هیچ حیزب و گرووپێکدا ئه‌ندام نییه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه نه‌خراوه‌ته ڕوو و له‌و بواره‌وه ته‌نیا پشتیان به ڕاپۆرتی لێکۆڵه‌رێکی دۆسییه‌که‌ی به‌ستووه.
پارێزه‌ری په‌خشان عه‌زیزی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: سزای له‌سێداره‌دانی پەخشان له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی به‌ناو دادگای ڕێژیمه‌وه له تاران ده‌ر کراوه.