لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٥٨ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی پیرانشار دوابەدوای دەربڕینی خۆشی و هەڵپەڕکێ لە ڕێوڕەسمی شاییەکدا بە بڕیاری "موجتەبا مەحموودی" دادستانی پیرانشار، بانگی یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای پیرانشار کراون و دۆسییەیان بۆ کراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا و بەپێی بەڵگەکان کە بە دەستی کوردپا گەیشتوون؛ ئەم ٥٨ هاووڵاتییە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام (هەڵپەڕکێ و خۆشی و کەڵکوەرگرتن لە هێماکان)" لە شاییەکدا و بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی ڤیدیۆکانیان لە سۆشیاڵ میدیا بانگی یەکێک لە لقەکانی لێپرسینەوەی دادگای ئینقلابی پیرانشار کراون و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە دادگا تۆمەتەکانیان بۆ ڕوون بکرێتەوە.
شوناسی ئەم ٥٨ هاووڵاتییە بۆ کوردپا ڕوون بووەتەوە و پێویستە بوترێت کە ئەندامانی بنەماڵەی دوو کەس لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە پیرانشار و ئەمیر فراسەتی شاد لە نێو ئەو کەسانەدان کە بانگ کراون.
شوناسی ئەو ٥٨ هاووڵاتییەی کە لە پیرانشار بانگ کراون؛ عەبدوڵڵا شارەبان، ئەنوەر تارە، چیا قاسمی، ئیسماعیل محەممەدی ئەرشەد، دیار محەممەدی، جەماڵ محەممەدی، شێخ محەممەد ماملێ، بەهمەن چەشتە، ئەبووبەکر حەسەنی نژادی، ئومید محەممەدی، حوسێن خەدیرپوور، ڕەسووڵ پیرۆتی، مەنسوور قادرزادە، یووسف محەممەد ئەمینی کانی سەیران، حەسەن ئیسماعیلی، موبین پاس، ئیبراهیم ئیسماعیلی، زانیار خزری، عەزیزی خزری، بەدیع ئەحمەدزادە، محەممەد شەریف ئەمینی کانی سەیران، محەممەد دەرئوفتادە، حەسەن دەرئوفتادە، عەلی دانشی، دیاکۆ محەممەدی، عەبدولڕەحمان سوارە، محەممەد داوەری، ئەحمەد عەبدوڵڵازادە، حەمزە زیباکەلام، شەریف یووسفی، ئومید چاوباز، مێهران کەریمی، ڕەحیم عەزیزی خلخانە، ئەبووبەکر ئیراندووست، محەممەد ڕەستگار، سەید ئەمیر قوڕەیشی، ئەمیر ڕەسووڵییان پوور دێشەمس، جەعفەر عەزیزی، عەبدولسەلام ئەمینی، ڕەحیم زەهرا، ئیبراهیم مەردانی، عومەر یووسفی، سەیدمحەممەد ساڵحی، موراد ڕەسووڵ سەید ڕەسووڵی، حەسەن فەراسەتی شاد، تەبیب مودەڕسی، عادڵ دانشی، بایزید خزری، حەسەن ڕەسووڵزادە، کەماڵ کاکاڕەش، خالید ئەحمەدزادە، کامیار خزری، ئارمان ڕەحمانیپوور، حەسەن چەمەنی، محەممەد ڕەسووڵپوور، سدیق کەریمی، ئەلیاس محەممەدی
، میکائیل ئەحمەدزادە.